یاسای پەروەردە دەخرێتە یەکەمین کارنامەی خولی داهاتووی پەرلەمان
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، فەرمانی کردووە، یاسای پەروەردە بخرێتە بەرنامەی کاری یەکەمی خولی داهاتووی پەرلەمانەوە. لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە یاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی دەرچووە بەهۆی پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان سوعاد وائیلی و جێگری سەرۆکی لیژنەکە مەحمود قەیسی، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک کادری پەروەردەیی و ڕێکخەری بەغدا و پارێزگاکان کرد"، باسیان لە پێشهاتەکانی یاسای پەروەردە و ڕێگاکانی بەردەوامبوون لە پەسەندکردنی کرد”.
لە میانی دیدارەکەدا، مەشهەدانی "پەرۆشی خۆی بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی لیژنەکە" دووپاتکردەوە، ستایشی "کارە ماندوونەناسەکانی لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە"ی کرد.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "نابێت یاسای پەروەردە بکەوێتە ژێر هیچ کەمتەرخەمی و لاوازییەکەوە"، و فەرمانی کرد "یاساکە بخرێتە بەرنامەی کارنامەی یەکەم دانیشتنی داهاتوو".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "نابێت کەس بەشداریی ئێوە لەم هەوڵە گەورەیەدا کەم بکاتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "پاڵپشتی تەواو بۆ لیژنەکە دەکرێت و هەموو توانا و ڕەزامەندییە پێویستەکان پێشکەش دەکرێت".
ڕوونیشیکردەوە، "ئەو هەموارکردنەوەیە پێشنیارکراوە بۆ یاسای پەروەردە کە لەلایەن لیژنەکەوە پێشکەش کراوە، تەواو دەبێت و دەگاتە قۆناغی دەنگدان دوای تێپەڕاندنی هەندێک ئاستەنگی تەکنیکی کە ڕێگربوون لە ناساندنی لە خولێکی پێشوودا. دووپاتی کردەوە کە لە خولی داهاتوودا دەنگدان دەکرێت".
لای خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان سوعاد وائیلی، "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان" دەربڕی، ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکی پەرلەمان یەکەم کەس بوو کە واژۆی خستنەڕووی یاساکەی کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی پشتگیری ئێوە یاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی دەرکرد و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی دەنگدان". ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەنها دەتوانین سوپاسگوزاری قووڵی خۆمان دەرببڕین بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەت بۆ ئەوەی بیخەینە کارنامەی دانیشتنی داهاتووەوە".
لای خۆیەوە جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە مەحمود قەیسی، جەختی لەوە کردەوە کە "یاسای پەروەردە نوێنەرایەتی مافێک دەکات بۆ سەرجەم مامۆستایان و پەروەردەکاران لە بەسرە تا نەینەوا"، پێزانینی خۆی بۆ "هەڵوێستی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و هەروەها نوێنەران لە قۆناغەکانی گفتوگۆکردن لەسەر یاساکە، بە سوپاسەوە بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەشهەدانی و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی، یاسا بە خێرایی قۆناغەکانی یاسادانانی تێپەڕاند و هەموو ئەو سەرنجانەی لە لایەنە جیاوازەکانەوە وەرگیراون لەبەرچاو گیرا”. جەختیشی لەوە کردەوە "ئێمە پابەندین بە تەواوکردنی یاسایەک کە خزمەت بە کۆمەڵگەی وانەوتنەوە بکات و پرۆسەی پەروەردە پێشبخات"
