ئاسایشی ئێران دەستگیرکردنی سیخوڕێکی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
وەزارەتی ئاسایشی ئێران ڕۆژی چوارشەممە دەستگیرکردنی سیخوڕێکی ڕاگەیاند کە بۆ ماوەیەک لە پارێزگای ئەردەبیل لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەدوایدا دەگەڕان.
ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (IRNA) ڕایگەیاند، "ئەو سیخوڕە لە ڕێگەی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیەوە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) و چالاک بووە بە بیانووی (ڕۆژنامەنووس بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و گواستنەوەی بۆ مۆساد".
ئەوەش ئاشکرا کراوە: "ئەو سیخوڕە لەلایەن وەزارەتی ئاسایشەوە بەدوایدا گەڕاەوەو لەنێوان چەندین پارێزگادا گواستراوەتەوە بۆ ئەوەی خۆی بشارێتەوە و بەم شێوەیە وڵاتەکە جێبهێڵێت، بەڵام کاتێک گەیشتۆتە پارێزگای ئەردەبیل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراوە".
ئاژانسی حکومەتی ئێران ڕاشیگەیاندووە، بە دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕە، کە دانیشتووی یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری ئێران، هەژمارە ئەلیکترۆنییەکەی و زانیاریە پەیوەندیدارەکانی لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلەوە سڕاونەتەوە.
