ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب دو بانگه‌شه‌ی سوپای حكومه‌تی دیمه‌شق ره‌تده‌كاته‌وه
ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ هێزێكیان له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر له شێخ مه‌قسود هه‌بێت و ده‌شڵێت، بۆردومانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق له شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه و رانه‌گیراوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بانگه‌شه‌كانی سوپای حكومه‌تی دیمه‌شق كه گوایه هێرشه‌كان راگیراون و هێزی ئێمه له‌نیو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید فه‌جر هه‌یه، درۆن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه بۆردومان و هێرشی درۆنه‌كان تاوه‌كو ئێستا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خالید فه‌جر، ته‌نیا برینداری مه‌ده‌نی لێیه كه ژن و منداڵ و كه‌سانی به‌ساڵاچون و هیچ بونێكی سه‌ربازییانه له نه‌خۆشخانه‌كه نییه.
داواشی له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردوه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌باره‌ی راستییه‌كان بكه‌ن.
هۆشداریشی داوه كه ئه‌و بانگه‌شانه پاساون بۆ كردنه ئامانجی نه‌خۆشخانه‌كه و ئه‌نجامدانی تاوان له‌دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
به‌رله‌وه ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای حكومه‌تی دیمه‌شق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌نێو گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه راگیران.
ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای حكومه‌تی سوریا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه به‌شێك له شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كه به هه‌سه‌ده ناوی بردون، له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر جێگیربون و ئه‌وانه به چه‌كه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی شاری ته‌بقه ده‌كرێن.
