ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەندامی گرووپێکی دەستگیرکرد کە لە کەرکووک لەهەوڵی تەقینەوە بووە
هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کەسێکیان دەستگیرکرد کە پلانی هەبوو بۆمبێکی بۆمبڕێژکراو لە دوزخورماتوو لە باشووری پارێزگای کەرکووک بتەقێنتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی عێراق، دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای زانیاری ورد بووە و لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە تۆمەتبارەکە خەڵکی پارێزگای کەرکووک بووە و سەرقاڵی دابینکردنی پاڵپشتی لۆجستیکی و تەقەمەنی بووە، جگە لەوەش خەریکی بڵاوکردنەوەی ئەجیندا و پۆستی پاڵپشتی بۆ چەتەکانی تیرۆریست لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
لە دانپێدانانەکانی ئەو تۆمەتبارە ئاشکرای کردووە کە لەلایەن چەتەکانی تیرۆریستەوە ڕاسپێردرابوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە دوزخورماتوو بە چاندنی بۆمبێک و تەقاندنی بەسەر هێزە ئەمنییەکان.
هەروەها ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشکرای نەکردووە کە ئەو کەسە ئەندامی چ لایەنێک یان گرووپێک بووە کە ئاسایشی نیشتمانی بە گرووپی "تیرۆریست"ـی ناوی بردووە.
