ئاسایشی نیشتمانی كه‌سێك به‌تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كان" ده‌ستگیر دەکات
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه سوكایه‌تی به پیرۆزییه ئاینیه‌كان له به‌غدا كردبو.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پاراستنی به‌ها ئایینییه‌كان و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له به‌غدای پایته‌خت، توانیان یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه هێرشیكردوه‌ته سه‌ر ئیمامه‌كان (ره‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای چاودێریكردن و شیكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بوه كه له سۆشیال میدیادا بڵاوبوه‌ته‌وه، كه تێیدا دو كه‌س ده‌ركه‌وتون كه سوكایه‌تی به ئیمامه پاكه‌كان ده‌كه‌ن و هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ئیمامه‌كان (ره‌زای خوایان له‌سه‌ربێت)".
ڕونیشیكرده‌وه، "دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری پێویست، مه‌فره‌زه‌كان به‌ره‌و شوێنی تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ڕۆیشتن و ده‌ستگیریان كرد، هاوكات تۆمه‌تباری دوه‌میش له ئێستادا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تێكی دیكه ڕاگیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "تۆمه‌تباره‌كه ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان".
