ئاسایشی هه‌رێم: سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕینه‌وه له دو چالاكیدا، سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 12 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ گیرا.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ڕۆژانی 7 و 8ی (ئایار/5)ی 2025 هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچونی ورد، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانیان ڕێگری له‌گواستنه‌وه‌ی بڕی 12كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ بكه‌ن كه بازرگانان به‌نیازبون مادده هۆشبه‌ره‌كه بگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێم.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 26 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه.
