ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌مڕۆ له بازگه‌ی كۆیه رێگری له چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی كرا بچنه سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له بازگه‌ی كۆیه رێگری له چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی كرا بچنه سنوری سلێمانی. ده‌شڵێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره‌دا رێكاره‌كان له بازگه‌كان توندكران، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه درا كه ئه‌وه‌ی رویداوه هه‌ڵه بوه، دۆخی بازگه‌كان ئاسایی بوه‌وه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، وتی"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە بازگەی سنوری کۆیە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بەو بازگەیەوە، ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان گوترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنوری سلێمانی، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمان بو، چونکە هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان لە سەرانسەری هەرێم ئازادە و هەمو پاسەوانەکانیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیان هەیە."
وتوشیه‌تی"لە بەرامبەر ئەو کردارەدا ڕێکارەکان لە بازگەکان توند کرا و هاتوچۆکان سنوردار کران، بەڵام دوای ئەوەی ڕونکردنەوە درا کە ئەوەی ڕویداوە هەڵەیەک بوە و بە مەبەست نەبوە، دۆخی بازگەکان ئاسایی بوەوە."
وته‌بێژی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "داواکارین ئەم روداوانە دوبارە نەبنەوە و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو دۆخەیان دروست کرد."
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای روداوه‌كه‌ی بازگه‌ی كۆیه، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگری كراوە لە فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (بەپلەی وەزیر) له له پشكی یه‌كێتی هه‌روه‌ها د. یوسف گۆران ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە سلێمانیەوە بەرەو هەولێر رۆیشتون، هه‌روه‌ك له بازگای سماقوڵیش رێگری كراوه له لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بچێتە هەولێر و گەڕاندویانەتەوە.
