ئاسایشی هه‌ولێر: پێنج تۆمه‌تبار له‌سه‌ر كوشتنی زاواكه‌یان ده‌ستگیركران
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری له‌سه‌ر كوشتنی زاواكه‌یان راگه‌یاند، تاوانه‌كه زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌و ئاشایش ڤیدیۆی ساتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یشی بڵاوكردۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە ڕێکەوتی (٢٢ی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٤) لە گەڕەکی مامزاوەی شاری هەولێر، هاوڵاتییەکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی (محه‌مه‌د عه‌لی ڕەمۆ) کوژرا.
وتوشیه‌تی، هەر ئەوکات لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و بەڵگەی تاوانەکان کۆکرانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکانمان ئاشکرا کرد بە ناوەکانی (م ، ع ، ع) و (أ ، ع ، ع) و (ی ، ع ، ع) کە دەبنە ماڵی خەزورانی تاوان‌لێ‌کراو، هەروەها تۆمەتباران (ر ، ع ، ر) و (ع، ح، ع) دەبنە برا و برازای تاوان‌لێ‌کراو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرجەم تۆمەتبارەکان دەرچو، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو کات بەردەست نەبون بۆیە لە ڕێکەوتیڵ (٧/٢/٢٠٢٦) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە سەر هەبونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو هاوڵاتی (محه‌مه‌د عیلی ڕەمۆ) لە لایەن ماڵە خەزوران و براو برازایەکی خۆیەوە کوژراوە.
