ئاسایشی هەرێم: ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ناوچەکە دەکەن دورن لە ڕاستییەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دورن لە ڕاستییەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "کاتژمێر 2:10 خولهكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی (هۆمەرقەوم)، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 2:35 نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری (چیای سورێن) چەند پاشماوەیەکی جەنگی (مین) تەقینەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردوە.
