ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر 10 هه‌زار ده‌نك و هه‌زار شیت حه‌بی ترامادۆڵدا دەگرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە ناوی ئه‌ژدیهای ترامادۆڵی دەستگیر کرد و لە شوێنێ دەستگیرکردنیشی دەست بەسەر 10 هه‌زار ده‌نك و هه‌زار شیت حه‌بی ترامادۆڵدا گیراوە.
شەممە 3ـی ئایاری 2025، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک کە کڕین و فرۆشتنی بە ماددە هۆشبەرەکان دەکرد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا، هاوکات تۆمەتبارەکە ناوی خۆی ناوە "ئه‌ژدیهای ترامادۆڵ".
ئاماژەشی داوە، تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشیی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوه و له كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا دەست به‌سه‌ر 10 هه‌زار ده‌نك و هه‌زار شیت حه‌بی ترامادۆڵدا گیراوە كه ویستوویه‌تی له هه‌ولێر بازرگانی پێوه بكات و بیفرۆشێت.
ترامادۆڵ به یه‌كێك له كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان داده‌نرێت و له ده‌رمانخانه‌كانیش نابێت بدرێتە هاووڵاتییان ته‌نیا له ژێر ڕێنەمایی دكتۆر نه‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر هەروەها هۆشداریشی داوە، هەر دەرمانخانەیەک بەبێ ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی و پزیشکی پسپۆر بیفرۆشێته هاووڵاتییان لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و دەست بەسەر دەرمان و کەلوپەلەکان دەگیرێت و تۆمەتبارەکەش دەستگیر دەکرێت.
