ئاسیاسێڵ: سەرجەم پابەندە دارایی و یاساییەکانمان جێبەجێکردوە
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕاگەیاندراوێکی بە ناونیشانی " ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپات دەکاتەوە و سەرجەم پابەندبوونە یاسایی و داراییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە"، بڵاوکردەوە.
سێ شەممە، ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، کۆمپانیای ئاسیاسێل، ڕایگەیاند "ئێستا هیچ پابەندبوونێکی دارایی لە ئەستۆی کۆمپانیادا نییە بەرامبەر بە حکومەتی عێراقی، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامیدا بە شەفافیەت و دیسپیلینی دارایی و کارکردن بە گوێرەی ڕێکارە یاسایی و ڕێکخراوەییە کارپێکراوەکان".
لە بارەی کارەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات "لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٥دا، ئاسیاسێڵ هەموو ئەو پابەندبوونە داراییانەی لە ئەستۆیدایە بەجێیهێناوە لە چوارچێوەی ڕێکارە بەرکار و پەسەندکراوەکان لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان، هەر وەکو ئەوەی لە هەموو ساڵە داراییەکاندا کردوویانە"."
وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار، بەشداری دەکەین لە پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی و بەهێزکردنی گەنجینەی دەوڵەت، بە جۆرێک مۆدێلێکی ئەرێنی کاری هاوبەشی تەندروست و درێژخایەن لە نێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا نیشانبدات"، لە بارەی داهاتوەوە ئاسیاسێڵ وا دەڵێت.کۆمپانیای ئاسیاسێڵ (Asiacell) بۆ پەیوەندییەکان، لە ساڵی ١٩٩٩ لە شاری سلێمانی لەلایەن سەرمایەدار فاروق مستەفا ڕەسوڵـەوە دامەزراوە و لە ئێستادا زیاتر لە ١٦ ملیۆن بەشداربووی هەیە لە سەرانسەری عێراقدا، ئاسیاسێڵ یەکەم کۆمپانیا بوو کە خزمەتگوزاری 4G بە شێوەیەکی بەرفراوان لە عێراقدا ڕابگەیەنێت، چەندین جار وەک باشترین کۆمپانیای گەیاندن لە عێراق و ناوچەکە خەڵات کراوە.
