ئاژانسی موتەڵع ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ
تیروپشکی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە ئەمڕۆ هەینی، لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا)، لە شاری نیۆنی سویسرا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا رووبەرووبونەوەی قورسی تێدا بەدی دەکرێت، دیارترینیان لیڤەرپوڵی ئینگلتەرا لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.
لە کاتێکدا ڕیال مەدرید لە دێربی پایتەختی ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، بایرن میونشن لە یاریی کلاسیکی تۆپی پێی ئەڵمانی ڕووبەڕووی بایر لیڤەرکوزن دەبێتەوە، ئارسناڵی ئینگلیزیش ڕووبەڕووی ئایندهۆڤینی هۆڵەندی دەبێتەوە.
یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لەگەڵ یانەی بروجی بەلجیکی، لیلی فەرەنسی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەگەڵ فاینۆرد هۆڵەندی، بەرشەلۆنەی ئیسپانیش بەرامبەر بەنفیکای پورتوگالی یاری دەکات.
لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا، براوەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یاری دەکات، لەگەڵ براوەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلتەرا و یانەی بروجی بەلجیکی.
لە کاتێکدا براوەی دێربی پایتەختی ئیسپانیا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ براوەی ئارسناڵ و ئایندهۆڤن یاری دەکات.
براوەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا و بەنفیکای پورتوگال، ڕووبەڕووی براوەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و لیلی فەرەنسا دەبێتەوە.
هەروەها براوەی کلاسیکۆی ئەڵمانی لە نێوان بایرن میونشن و بایر لیڤەرکوزن یاری دەکات و براوەی ئینتەر و فاینۆردی هۆڵەندیش یاری دەکات.

