المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڵاودەکاتەوە


23:55 عێراق
2025-11-17
59136

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد لە میانی دانیشتنەکەیدا کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو لەوانە بەدەرکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ دابینکردنی کرێی کارمەندانی پڕۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق.
‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی ٤٦هەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی وڵات و بەدواداچوونی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ کرا هەروەها پێداچوونەوە بەو بڕگانە کرا کە لە خشتەی کاردا بوون و بڕیاریان لەبارەوە درا".
‏ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، "لە بواری پاڵپشتی پیشەسازی دەرمانسازی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە کۆمپانیای گشتی پیشەسازی دەرمان و پێداویستی پزیشکی/ سامەڕا دا کە بە هاوبەشی لەگەڵ پەرەپێدەرێکدا بەشداری بکات لە دروستکردنی شارێکی دەرمانسازی پیشەسازی لەسەر ئەو پارچە زەوییەی کە ڕووبەرەکەی (٢٥٨) دۆنمە بەپێی بڕگەكانی یاسای کۆمپانیا گشتییەکان (ژمارە ٢٢ی ساڵی ١٩٩٧) و بەدەرکردن لە ئەرکە سەرەکییەکانی وە هەروەها دەستەی شارە پیشەسازییەکان مۆڵەتی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی شارە پیشەسازییەکە دەدات بە مەرجێک لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکاندا نەیەتە دژ".
‏ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشی کردەوە "بە مەبەستی تەواوکردنی ئامێرەکانی نەخۆشخانەی گشتی سیاب لە پارێزگای بەسرە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بڕی (٧ ملیار) دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە دابین بکات بۆ کڕینی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و تەواوکردنی ئامێرە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکەی ناوبراو هەروەها دەسەڵاتی پێویست بە وەزارەتی تەندروستی بدرێت بۆ کڕینی ئەو ماددانە".
‏ڕاگەیەندراوەکە درێژەی پێدا "ئەنجومەن هەروەها ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان پەسەند کرد کە بریتییە لە ڕەزامەندیکردن لەسەر ئەوەی لە نووسراوی پارێزگای بەسرەدا هاتووە (لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بە مەرجێک پارێزگا بەرپرسیارێتی سەلامەتی و وردی ڕێکارەکانی گرێبەستەکە و لێهاتوویی ئەو کۆمپانیایە هەڵبگرێت کە پڕۆژەی (دروستکردنی ڕێگای بازنەیی پارێزگای بەسرە/ قۆناغی دووەم)ی پێ سپێردراوە بەپێی یاسا و ڕێنمایی و ڕێکخستنە کارپێکراوەکان".
‏هەروەها ڕاگەیەندراوەکە ڕایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا کە وەزارەتی نەوت/ کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان سووتەمەنی بۆ هەڵمەتی لابردنی پاشماوەی ڕێگای (بەغدا-مووسڵ) دابین بکات بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و ڕێنماییەکانی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەرکردن لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٢٤٦٠٠ی ساڵی ٢٠٢٤)".
‏ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەدا "ئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٤٨٨ی ساڵی ٢٠٢٥) دا بۆ ئەوەی بڕیاری فرۆشتنی ئەو موڵکەی کە خاوەندارێتییەکەی بۆ وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی موڵک و ماڵی دەوڵەت دەگەڕێتەوە بە یەکێتی بەڵێندەران بەبێ زیادکردنی ئاشکرا بێت بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت (ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠١٣) بۆ ئەوەی ببێتە بارەگایەکی جێگیر بۆ یەکێتییەکە".
‏ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا "بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنی پڕۆتۆکۆلی کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (ژمارە ٢٣٥٥٨) دا سەبارەت بە دانانی ڕێوشوێنی نوێ و دیاریکراو بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری پەسەندکرابوو بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ بڕگەكانی یاسای هاتوچۆ (ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٩)".
‏لە بواری تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکاندا "ئەنجومەنی وەزیران زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جەبلە و خەراب/ پارێزگای ئەنبار) پەسەند کرد".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

طهران تعلن عن محادثات بنّاءة في عُمان لإنشاء إطار أمني إقليمي جديد

2026-11-18 23:00 2075
إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

إليكم نتائج الجولة الرابعة من دوري الدرجة الأولى لكرة القدم + صورة

2026-11-18 22:19 3065
القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

القائد العام للقوات المسلحة: بداية الدولة أمنها.. ولا رفاهية بدونه

2026-11-18 21:28 4566
الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

الناطق باسم القائد العام يعلن خطة لإعادة الانتشار الأمني وفتح الطرق في جرف النصر

2026-11-18 20:54 3754
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني لقروض صندوق الإسكان

2026-11-18 20:25 5855
الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

الكونغرس الأميركي يتحرك لكبح مخاطر الذكاء الاصطناعي بعد اختبارات صادمة

2026-11-18 19:25 5677
رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

رويترز: السعودية تستعد لاستمرار الحرب ضد الحوثيين حتى العام المقبل

2026-11-18 19:03 4375
الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

الرافدين يستكمل منح الدفعة الأولى من الوجبة الثامنة لسلف المتقاعدين

2026-11-18 18:40 4506
اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

اللجنة العليا لإصلاح القطاع الأمني تعقد اجتماعاً وتتخذ جملة إجراءات لحماية النفط

2026-11-18 18:38 4523
الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

الدولار يغلق فوق 170 ألف دينار في الأسواق العراقية

2026-11-18 17:38 4204
مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

مرصد يقدر خسائر الزراعة بالعراق: أكثر من مليار دولار

2026-11-18 15:50 9187
الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

الزيدي يوجه باستبدال القوات الماسكة للأرض في جرف الصخر بمحافظة بابل

2026-11-18 15:31 8878
مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

مستشار حكومي يدعو لإصدار الدينار الإلكتروني ويكشف فوائده للإقتصاد العراقي

2026-11-18 13:28 7105
تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

تحطم مروحية بلاك هوك أردنية خلال تمرين عسكري والجيش يباشر التحقيق

2026-11-18 12:31 9483
ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

ترامب يصل إلى الصين عشية القمة التاريخية مع شي وبوتين

2026-11-18 12:19 7473
الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

الدولار يتراجع في بغداد وأربيل بعد ارتفاعات متتالية بالأسواق

2026-11-18 11:41 6598
النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

النفط يتراجع عالمياً مع ارتفاع المخزونات الأمريكية

2026-11-18 11:01 5982
عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

عالمياً... الذهب يهبط لأدنى مستوى منذ أكثر من عام

2026-11-18 09:01 5568