ئاژانسی(موتەڵع)ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری به‌دواداچونی بۆ ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمێكدا به‌مه‌به‌ستی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی له به‌رانبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌جێگه‌یاندوه "چاوه‌ڕێین حكومه‌تی فیدڕاڵ له زوترینكاتدا، بڕیاری خه‌رجكردنی شایسته‌كانی هه‌رێم بدات له‌پێش هه‌موشیانه‌وه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی (نیسان/4) و مانگه‌كانی دواتر".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، نیگه‌رانی به‌رانبه‌ر سوتانی بازاڕی دێرینی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ زیانلێكه‌وتوان ده‌ربڕی و دوپاتیكرده‌وه، "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردوه لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بكه‌ن"، له هه‌مانكاتیشدا سوپاسی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبون به ڕێنماییه‌كان و ڕێكاره‌كانی پاراستن و سه‌لامه‌تی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم كرده‌وه، به تایبه‌تی له شوێنه گشتییه‌كان بۆ ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕوداوه دڵته‌زێنانه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و ڕێكخراوی یۆنیسكۆ، ئه‌و بازاڕه مێژویی و شوێنه‌وارییه نۆژه‌ن بكرێته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه بریتی بو له خستنه‌ڕوی دوا پێشهاته‌كانی بابه‌تی موچه و دارایی و پابه‌ندییه‌كان له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجامی دوا كۆبونه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكی هه‌ردولا له به‌غدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری داهاته نانه‌وتییه‌كان و به‌بانكیكردنی موچه‌ی هه‌رێم.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دوپاتیكرده‌وه، "هه‌رچی ئه‌رك و پابه‌ندییه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێی كراون و پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵیش، موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و چیتر هیچ كێشه و ناكۆكییه‌كی سیاسی، نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ناردنی موچه".
دواتر له‌لایه‌ن ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هه‌فته‌ی ڕابردو سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی ته‌كنیكی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ به‌غدا، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان و گفتوگۆكانیان له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ تایبه‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕو سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و چۆنییه‌تی هاوبه‌شیپێكردنی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسای بودجه‌ی فیدراڵ و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌كانی هه‌رێم بۆ موچه‌ی مانگی (نیسان/4) و ته‌رخانكراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له خه‌رجیی ته‌شغیلی و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان به گوێره‌ی خشته‌كانی هاوپێچی یاسای بودجه خسته‌ڕو، كه چه‌ندین پێشنیار و ڕاسپارده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی به‌غدای تێدابو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شانده‌كه‌ی، جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی له به‌رانبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌جێگه‌یاندوه و به‌رده‌وام ته‌رازوی پێداچونه‌وه (میزان المراجعه)ـی مانگانه‌ی خۆی به په‌سه‌ندكراوی ناردوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ به زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر داهات و خه‌رجییه‌كان و ناردنی لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به هه‌مو داتا و زانیارییه‌كان و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان به گوێره‌ی یاسای بودجه، ئیتر چاوه‌ڕێین حكومه‌تی فیدڕاڵ له زوترین كات، بڕیاری خه‌رجكردنی شایسته‌كانی هه‌رێم بدات له‌پێش هه‌موشیانه‌وه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان و مانگه‌كانی دواتر.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌بانكیكردنی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ورده‌كاری و ڕونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی موچه خسته‌ڕو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌گه‌ڵ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ڕێككه‌وتین ئه‌و بانكه‌ش به‌شداربێت له پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتیوانیی خۆی بۆ به‌شداریكردنی بانكی بازرگانی عێراق له پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، كه بانكێكی حكومی فیدڕاڵیه.
سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه ڕێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر له ناردنی زانیاری پێویست له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی تیمی ته‌كنیكی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ و بانكی عێراقی بۆ بازرگانی بەمەبەستی به‌بانكیكردنی موچه‌ی هه‌رێم و پێشكه‌شكردنی كارئاسانیی پێویست له‌مباره‌یه‌وه.
بڕگه‌ی دوه‌م گفتوگۆكردن بو له‌باره‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان گه‌یشتۆته 30 هه‌زار و 672 فه‌رمانبه‌ر، كه له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكی هاوبه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كرابو و ورده‌كارییه‌كه‌ی له لایه‌ن سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نه‌وه خرایه‌ڕو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ داخوازی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كه هێزێكی كاری به‌رچاون له ناو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و به گرنگیه‌وه له ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتیان ده‌ڕوانێت، له‌م ڕوانگه‌یه و له پێناوی گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیارێكی دروست له‌م باره‌یه‌وه له ڕویی یاسایی و كارگێڕیی و داراییه‌وه تا ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ش، هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی مافه‌كانیان پارێزراو بێت، ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی پێویست بۆ ده‌ستنیشانكردنی مه‌رج و ڕێكار و میكانیزمی گونجاو بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بكات كه به ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌توانن ببنه هه‌میشه‌یی و پێویسته ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له ماوه‌یه‌ك كه له 15 ڕۆژ تێپه‌ڕنه‌كات ته‌واو بكرێت و دواتر بخرێته‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بدات.
له كۆتاییدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕاپۆرتێكی پوختی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی شاندی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ به‌غدا تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێم و به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كانی به‌نداو له هه‌رێم و بره‌ودان و دروستكردنی پڕۆژه‌كانی ئاودێریی له هه‌رێم و سود وه‌رگرتنی جوتیاران له ده‌رفه‌ته‌كانی خزمه‌تگوزارییه كشتوكاڵییه‌كان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو و شاندی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵ وماندوبونیان، جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌ركی حكومه‌تی فیدڕاڵه مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم دابین بكات له سودمه‌ندبون له پڕۆژه‌كانی به‌نداو و ئاودێریی و داكۆكیكردن له ماف وشایسته‌كانی جوتیارانی هه‌رێم له به‌غدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نم و سودمه‌ندبونی جوتیاران له هه‌مو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه كشتوكاڵیانه‌ی له به‌غدا بۆ جوتیارانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌سته‌به‌ر كراون.
