ئاگاداییەک بۆ خانەنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی
بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، داوا لە سەرجەم بانكەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی لە سنووری ئەو پارێزگای سلێمانی دەكەین، سەرجەم ئەو خانەنشینانە ئاگادار بكەنەوە كە بایۆمەترییان نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو خانەنشینانە لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بە مەبەستی دروستكردنی كۆدی بایۆمەتری.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان دەستیپێکردووە، پرۆسەکەش تا ١٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
مەرجەكانی وەرگرتنی فۆرمەکەش بۆ خانەنشینان بەم شێوەیە دەبێت:
تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەكان وەربگرن كە لە ژیاندا ماون.
ئەو خانەنشینانەی فۆرم پڕدەكەنەوە نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێك سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.
پێویستە فەرمانبەری خانەنشینكراو فۆرمەكان لە ڕێی فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچكەكان بگەڕێنێتەوە.
نابێت فەرمانبەری خانەنشینكراو پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بووبێت.
