ئه‌مه‌ریكا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌داته دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن.
هۆشدارییه‌كه‌شی بۆ هۆكاری ئه‌منی گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی مه‌ترسی ئه‌منی داوا له دیپلۆماتكاران و هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه گه‌شت نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌ندامانی خێزانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.
داواشیكردووه، نزیكی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ونه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه پێویسته كارمه‌ندانی ناپێویستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئه‌م بڕیاره‌ی واشنتن دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا بۆردوومانکرا.
