ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی بۆ رۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵگرت
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی بۆ رۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵگرت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ووتی" ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی خۆی بۆ رۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵگرت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسایی ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌رێكه‌وتنی په‌یوه‌ست بهپێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كهلهپاریس له‌ساڵی 1928 واژۆكراوه و دواتر بهپرۆتۆكۆڵ و ههمواكردنهوهكانی ساڵی 1982ـ 1988 ته‌واوكراوه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسایی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی موڵكه زیانپێكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی گۆڕ بهگۆڕبویكرد، هه‌روه‌ها تاتووكردنی پرۆژه یاسایی ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یته‌كانی خواردن ته‌واوكرد.
