ئه‌حمه‌د شه‌رع بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، واشنتن و له‌نده‌ن له لیستی تیرۆر ده‌رهێنرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا، بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه و ڕێكه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن.
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه، شه‌رع سه‌ردانی كۆشكی سپی ده‌كات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ پەیوەستبون بە هاوپەیمانی دژ بە داعش.
باراک لە پەراوێزی کۆنفرانسی دیالۆگی مەنامە لە بەحرەین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "ئەحمەد شەرع 8ی ئەم مانگە لە واشنتن لە کۆشکی سپی بەڵگەنامەیەک واژۆ دەکات بۆ ئەوەی سوریا پەیوەندی بە هاوپەیمانی دژ بە داعشەوە بکات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا".
ئەوە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریا دەبێت بۆ واشنتن و دوەم سەردانی بۆ ئەمریکا دەبێت لەدوای بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە مانگی ئەیلولدا لە نیویۆرک، کە لە ساڵی 1967ەوە بوە یەکەمین سەرۆکی سوریا وتارێک بۆ ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پێشکەش بکات.
