ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دو دادوه‌ری دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان سه‌پاند
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سزای به‌سه‌ر دو دادوه‌ری دیكه‌ی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ پشتیوانیكردن له ئیسرائیل كه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕوبه‌ڕوی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌بێته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كه بنكه‌كه‌ی له لاهایه ده‌رچوه.
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و دو دادوه‌ره كه خه‌ڵكی مه‌نگۆلیا و جۆرجیا بون، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگیان دژی ئیسرائیل داوه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی كه گوایه له ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدراون.
لای خۆیه‌وه دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان ڕایگه‌یاندوه، سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و دو دادوه‌ره "هێرشێكی ئاشكرایه بۆ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌یه‌كی دادوه‌ری".
دوابه‌دوای سزاكانی واشنتن، دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت، "ئێمه هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر سه‌ربه‌خۆییمان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، به توندی سه‌پاندنی سزای نوێی ئه‌مریكاش به‌سه‌ر دو دادوه‌ری دادگاكه‌دا سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین".
ڕێوشوێنه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان بریتین له قه‌ده‌غه‌كردنی چونه ژوره‌وه‌ی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ناو خاكی ئه‌مریكا، بلۆككردنی هه‌ر سه‌روه‌ت و سامانێك كه له ئه‌مریكا هه‌یانه، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی له‌گه‌ڵیاندا.
