ئه‌مریكا: ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین و هه‌وڵ نادەین بڕیار و ناو به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بسه‌پێنین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران هیچ مه‌ترسییه‌ك دروستناكات، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه له نێوان به‌غدا و واشنتن، مه‌به‌ستیش لێی ده‌ستوه‌ردان نیه له كاروباری ناوخۆی عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراكرد و باسی له‌وه‌كردوه، راسپاردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی هه‌بێت، تره‌مپ پێیوایه دوباره ڕاسپاردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بژارده‌یه‌كی نه‌گونجاوه له قۆناغی ئێستادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مریكا به ته‌واوی ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت و هه‌وڵ نادات بڕیار و ناو به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بسه‌پێنێت، لێدوانه‌كانی تره‌مپیش سه‌باره‌ت به عێراق له هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارێتی سیاسییه‌وه دێن نه‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق یان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری".
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا شه‌وی 27ی ئه‌م مانگه، لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، "دەبیستم کە وڵاتی مەزنی عێراق لەوانەیە بژاردەیەکی زۆر خراپ بکات بە دوبارە دەستنیشانکردنەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران. جاری پێش‌و کە مالیکی لە دەسەڵات بو، وڵاتەکە کەوتە ناو هەژاری و پشێوییەکی تەواوەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "نابێت ڕێگە بدرێت ئەوە جارێکی تر ڕوبداتەوە (مالیكی هەڵبژێردرێتەوە)، بەهۆی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چیتر یارمەتی عێراق نادات، ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، گەشەسەندن، یان ئازادی نابێت. عێراق دوبارە مەزن بکەنەوە!".
