ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لەبارەی ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه شكستیهێنا
ئه‌مڕۆ جارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دیكه شكستیهێنا بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی به‌كارهێنا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه تێیدا داوای ئاگربه‌ست له غه‌ززه و چونه ژوره‌وه‌ی هاوكارییه‌كان و ئازادكردنی بارمته‌كان ده‌كات.
مۆرگان ئارتاگوس نوێنه‌ری ئه‌مریكا دژی ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌كه وه‌ستایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه "ناتوانرێت ئیسرائیل و حه‌ماس یه‌كسان بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌بێت حه‌ماس ده‌ستبه‌جێ خۆی ڕاده‌ست بكات و بارمته‌كان ئازاد بكات، ئه‌مریكاش به‌رده‌وامه له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به‌م ململانێیه ترسناكه".
له ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌كه‌دا كه له لایه‌ن 10 ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نێكی 15 ئه‌ندامه‌وه داڕێژراوه، داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رجی سه‌رجه‌م بارمته‌كانی ئیسرائیل و راگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه‌ی كردوه.
