ئۆجەلان پەردەی سەردەمی چەک دادەخات: خەبات دژی تورکیا کۆتایی هات
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته، ده‌شڵێت، "پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به‌كێشه و رێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتوه به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دوباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه، پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژوییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به كۆنگره‌ی 12 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێكی تاكۆتا دروستی ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژوییانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م، ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژویی په‌سه‌ند بكرێت، هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته".
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون، به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازادبن، ئه‌م قۆناخه‌ی پێیگه‌یشتوین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت، به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌و هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژوییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه پێدانن به‌هه‌نگاوه‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لێرەدا كۆتایی به‌ته‌ڤگه‌ڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له‌دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بو، ئێدی دان بە هەبونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتوە، لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بە سەر چوە، ئه‌وه‌ی دیكه به دوباره‌یه‌كی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات".
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "دروستكردنی میكانیزمی چه‌ك دانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیانه، ئه‌وه نه‌ك به شكست، به‌ڵكو ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی مێژویی بزانرێت، ورده‌كاری چه‌ك دانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن وبه خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن".
په‌یوه‌ست به ئازادكردنی خۆی، ئۆجه‌لان ده‌ڵێت، "له‌م نێوه‌دا سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئازادبونی من كه وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌كاندا هاتوه: خۆشتان ده‌زانن كه هه‌رگیز ئازادی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه كه‌سی دانه‌ناوه، له روی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاك؛ دور له كۆمه‌ڵگه نابێت. تاچه‌ند (تاك) ئازاد ببێت (كۆمه‌ڵگه) و تاچه‌ند (كۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاك)یش ئازاد ده‌بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بكرێت".
پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ره‌خنه و پێشنیار و هاوكارییه‌كتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم كه ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به به‌رنامه‌یه‌كی تیۆری و قۆناخێكی ستراتیژی و ته‌كتیكی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌كاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی هه‌میشه‌ییم
