ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا پایتەختی وڵاتەکەی لەدەست سوپا و حکومەتی سووریا کۆنترۆلکرد
دوابەدوای پێشکەوتنی خێرای گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد، دوای گرتنەوەی شارەکانی حەلەب و حەماە، هەروەها حومس و دەرعا و سوەیدا لە باشووری سووریا، ئەم گرووپانە ڕۆژی یەکشەممە بەکاتی سووریا بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرنگارییەکی قورس هێزەکانی حکوومەت ببنەوە، چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سووریاوە.
زانیارییە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا پێش ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بچێتە ناو پایتەختەوە، وڵاتەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار بەجێهێشتووە.
بەشار ئەسەد، کوڕی حافز ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا و بەشار ئەسەد سەرۆکی ئێستای سووریا لە ساڵی 2000ەوە دوای گیانلەدەستدانی باوکی پۆستی سەرۆکایەتی سووریای گرتە ئەستۆ، بە 19هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە دادەنرێت کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سووریا و سکرتێری گشتی پارتی بەعسی سووریاش بوو، تا ئێستاش دوای تێپەڕبوونی 24 ساڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بووە.
دواجار، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاندووە، کە تەواوی خاکی سووریا لەدەست ڕژێمی بەشار ئەسەد کۆنترۆڵکرا.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتی دەستی گرووپی چەکداری تەحریر شام ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا چەند گەڕەکێکی دیمەشق-ی پایتەختی سووریا ئازادکرا دواتر هەموو سووریا.
ئەمەش لەکاتێکدا بەفەرمی سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریا ئاشکرایان کردووە کە ڕژێمی بەشار ئەسەد بەتەواوەتی کەوت، حوکمی ماڵی ئەسەدە کە 50 ساڵە سووریا حوکم دەکەن.
تائێستاش چارەنووسی سەرۆکی ڕژێمی سووریا بەشار ئەسەد دیارنییە، لەکاتێکدا شەوی دوێنێ شەممە سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاندبوو، کە سەرۆکی کۆماری سووریا تا دوێنێ شەو لە دیمەشق-ی پایتەختی سووریا بووە و ئەرکەکانی بەڕێوەدەبرد.
