ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کوژرانی بەناو جێگری والی کەرکوکی راگەیاند
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، پێگەیەكی گروپە چەكدارەكانی سەر بە داعشیان لە چیای حەمرین بە ئامانج گرت و شەش چەكداری داعش كوژران.
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە راگەیەندراوێكدا راگەیاند، هێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە رێگەی فڕۆكەی (ئێف١٦)ەوە حەشارگەیەکی گرنگی چەکدارە توندڕەوەکانیان لە چیای حەمرین کردە ئامانج كە بە نیازبوون هێرش بكەنە سەر هێزە ئەمنیەكان.
حەواڵەی دەرەکی زیاتر لە ٪٩٤ی فرۆشی دراوی بانکی ناوەندی پێکدەهێنێت لە زیادکردنی ئاشکرادا
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەرپەرشتیار و پلاندانەری هێرشەكەبووە بە هاوكاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک و لەدوای بۆردوومانەکە تەرمی شەش چەكدار دۆزراونەتەوە، كە یەكێكیان جێگری والی كەركوكە لە رێكخراوی داعش.
ئەوەشیان خستەڕوو، هێزە ئەمنیەكان بۆ ماوەی پێنج رۆژ گەمارۆی چیای حەمریانداوە چاودێری ناوچەكەیان كردووە، دوای گەڕان و پشكنینی ئەشکەوت و حەشارگەكان لە چیای حەمرین، هێزەکە بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە.
باسیان لەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان ئەنجامدراوە، ئەنجامێكی سەرنجڕاکێش و ئاست بەرزیان هەبووە لە نەهێشتنی پاشماوەی گروپە توندڕەوەکان.
