ئیسرائیل هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە ڕادەگرێت، دوای ئەوەی حەماسی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر ڕاده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت حه‌ماسی به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تباركرد
باراك ڕه‌ڤید په‌یامنێری ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه، "نه‌ته‌نیاهۆ بڕیاریدا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه دابخات و هاتنه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی 12 ئاشكرایكردوه، "دوای پێشێلكارییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، به‌رپرسه سیاسییه‌كان ڕاسپارده‌ی سوپای ئیسرائیلیان په‌سه‌ندكرد بۆ ڕاگرتنی هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان تاوه‌كو ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر".
هاوكات، ئیتامار بن گڤیر وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاند، "ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ ڕاگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، " نابێت ئه‌م هاوكارییه ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵێ بۆ شه‌ڕ و به زوترینكات".
ئه‌م بڕیاره هاوكات بو له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی سوپای ئیسرائیل كه زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی نوێی بۆ سه‌ر باشوری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردوه.
ئیسرائیل و حه‌ماس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه تۆمه‌ته‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له باشوری كه‌رتی غه‌ززه دوای نۆ ڕۆژ له ئارامیی ڕێژه‌یی دوباره بونه‌وه.
