ئیسرائیل: هیچ هەڕەشەو مەترسییەك لە ئێران قبوڵ ناكەین
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئاگاداری جموجۆڵەكانی ئەمدواییەی ئێرانن، وتیشی، "هیچ هەڕەشەو مەترسییەك لەو وڵاتە قبوڵ ناكەین".
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگهیاند، "لەنزیكەوە چاودێری جموجۆڵە موشەكییەكانی ئێران دەكەین، هەر هەڕەشەیەك لەو وڵاتەوە جێگەی قبوڵكردن نییەو وهڵامى كاریگهرمان دهبێت".
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەی بۆ بۆ میدیاكانی وڵاتهكهى كرد، "ئیسرائیل باشدەزانێت كە ئێران بەمدواییە دەستی بەمەشقو مانۆڕە سەربازییەكانی كردوهتەوە".
ئاماژەی بەوەشدابوو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتەو هەروەها چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئەمدواییەی ئێرانیش دەكات.
بهوتهى ناتانیاهۆ، "پەیامی من بۆ ئێران ڕونو ئاشكرایە، ئەویش ئەوەیە كە هەر كردەوەیەكی سەربازیی دژی وڵاتەكەمان، بەتوندترین شێوە وەڵامدەدرێتەوە".
دوشەممەی ڕابردوو ناتانیاهۆ كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازییو هەواڵگریی ئیسرائیل كردبوو بەر لەدەستپێكردنی گەشتەكەی بۆ ئەمریكا.
