ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە باشووری لوبنان و دۆڵی بیقاع ئەنجامدا
بەگوێرەی ئاژانسی نیشتمانیی لوبنانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە پاشنیوەڕۆدا هێرشە ئاسمانییەكانیان نوێ كردەوە و ناوچەی جەبەل ڕەفیع بەرەو عەرەبسالیم كردە ئامانج.
ئاژانسەكە باسی لەوەشکرد : كە فڕۆكەكانی دوژمن لە پاشنیوەڕۆدا هێرشێكی ئاسمانی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و ناوچەی نێوان مەحمودییە و عیشیە و جەرمەق لە لێواری ڕۆژهەڵاتی دەشتی میدنە-كەفر ڕومان كردە ئامانج، كە فڕۆكە هێرشبەرەكان دوو مووشەكیان ئاراستەی ناوچەی ئامانجكراو كردووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو : دوای نزیكەی 15 خولەك، پەراوێزی جەبەل ڕەفیع كەوتە بەر هێرشێكی تری ئاسمانی، دواتر هێرشێكی هاوشێوە بۆ سەر ناوچەی مەحمودیە، هاوكات چالاكی چڕ و پڕی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسرائیل بەسەر شارۆچكەكانی نەبەتیە لە بەرزییەكی مامناوەنددا بینرا.
لە دۆڵی بیقاع ئاژانسەكە بڵاویكردەوە : كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل دوو هێرشی ئاسمانییان لە جەرگەی شارۆچكەی شەمستار لە ڕۆژئاوای بەعلەبەك ئەنجامداوە.
