ئیلۆن ماسک نوێترین و زیرەکترین بەرنامەی ژیری دەستکرد "Grok 3" ڕادەگەیەنێت
ئیلۆن ماسک خاوەنی پلاتفۆرمی "ئێکس"، هەروەها کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، کە نوێترین بەرنامەی زیرەکی دەستکرد "Grok 3" کە لەلایەن کۆمپانیاکەی تایبەت بەم بوارە دیزاین کراوە (xAI) ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕادەگەیەنرێت.
ئیلۆن ماسک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کۆنفرانسێکی پیشەسازی لە دوبەی ئاماژەی بەوەدا کە باشترکردنی بەرنامەی "Grok 3" لە قۆناغی کۆتاییە و گوتیشی: "لەوانەیە لە ماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتەدا بەرنامەکە پێشکەش بە بەکارهێنەران بکرێت".
ئیلۆن ماسک لەبارەی ئەو پڕۆژەیەی زیرەکی دەستکرد دەڵێت: "ئێمە پێمان وایە لە هەموو زیرەکی دەستکردی تر باشتر دەبێت"، پێمان وایە ئەمە دوایین جار بێت ئامرازێکی زیرەکی دەستکرد باشتر بێت لە Grok 3.
چەند مانگێک لەمەوبەر، ئیلۆن ماسک سیستەمی زیرەکی دەستکرد بەناوی "Grok"ـی لە ئاپی ئێکس بە خۆڕایی خستەڕوو، کە دەتوانێت دەق و هەموو جۆرە وێنەیەک و پرس و هەواڵێکی سادە بە زمانی ڕۆژانە بەرهەم بهێنێت و دروست بکات.
