ئینتەر میلان بەگۆڵێکی بێوەڵام لە ڤێنیسیای بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ڤێنیسیای بردەوە و شەشەم بردنەوەی لەسەر یەکی نووسیەوە.
لە گێمی یەکەم، یاریزانانی ئینزاگی باشتر بینران و لە خولەکی 16 بە گۆڵێکی دارمیان پێشکەوتن، ئەو گێمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەم، سەرەڕای ئەوەی ئینتەر تۆپی زیاتری لابوو بەڵام هەلی گۆڵ تۆمارکردن لەلایەن هەردوو یانەکەوە بینرا، بەڵام هیچ هەوڵێکیان گۆڵی لێنەکەوتەوە و سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵەی ئینتەر کۆتایی پێهات.
بەو بردنەوەیەش ئینتەر میلان خاڵەکانی بۆ 43 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەمی خولی ئیتاڵیا دێت، بە جیاوازی خاڵێک لە پاش ناپۆلی دووەمەوە، بەڵام یانەکەی شاری میلان یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە.
لە یارییەکی تریشدا، جەنەوا بە سەرکردایەتی پاتریک ڤیێرا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و بە گۆڵێکی بێوەڵام لە پارمای بردەوە.
