ئێران ئەنجامی لێکۆڵینەوەی روداوەکەی بەندەری شەهید ڕه‌جایی بڵاوکردەوە
حكومه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،ئەنجامی لێکۆڵینەوەی روداوەکەی بەندەری شەهید ڕه‌جایی بڵاوکردەوە
ڕاشیگەیاند، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسرائیله‌وه نه‌بوه و له ئه‌نجامی "كه‌مته‌رخه‌می مرۆیی" بوه.
فاتیمه موهاجه‌رانی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه فه‌رمییه‌كان هیچ تێكدهرێكیان له پشت ڕوداوه‌كه‌ی به‌نده‌ری شه‌هید ڕه‌جاییه‌وه نه‌سه‌لماندوه، ده‌سه‌ڵاتداران دو كه‌سیان ده‌ستگیركردوه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه ئه‌وانه‌وه كاره‌ساته‌كه رویداوه.
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن كه له پشت ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه بوبێت، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئاشكرایكرد، ئێران له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا بابه‌تی ئه‌منی ڕه‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه تێوه‌گلانی ئیسرائیل یان هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه بسه‌لمێنێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئێران پێشتر توشی "ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی ئابوری و زانستی بوه، كه بوه هۆی تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی ئه‌تۆمی، به‌ڵام تاران به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسانه‌دا ده‌كات و پشت به توانا به‌هێزه‌كانی به‌رگری و ئه‌منی ده‌به‌ستێت بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌گه‌ری".
