ئێران جەخت لە به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌ی دەکاتەوە
عه‌مید عه‌زیز ناسڕزاده وه‌زیری به‌رگریی ئێران جەخت لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەی دەکاتەوە ، وتیشی ئه‌مریكا بۆ په‌كخستنی ئابوریی ئێران، جارجاره هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر تاران ده‌كات .
عه‌مید عه‌زیز ناسڕزاده له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، پێویسته هه‌مو ئێرانیه‌كان روبه‌ڕوی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه كه مه‌ترسین بۆسه‌ر ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ئێران.
وه‌زیری به‌رگری ئێران وتی، "ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێندرێت، ئه‌ركی ئێمه به‌رگریكردنه له نیشتمانه‌كه‌مان".
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه عه‌مید عه‌زیز ناسڕزاده ئاشكرایكردوه، "ئه‌مه به‌شێكه له ئۆپه‌راسیۆنه ده‌رونییه‌كان كه ئامانجیان چاندنی ترس و ناسه‌قامگیری ئابورییه، ئێرانییه‌كان ده‌بێت درێژه به ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بده‌ن و له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه نه‌بن".
باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌بێت له ڕوی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوی ئاماده‌بین، هه‌روه‌ك چۆن له كاتی شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌دا بوین، كه ئاگربه‌ستی لێكه‌وته‌وه.
