ئێران .. هاوڵاتیه‌كی كورد به 13 مانگ زیندانیكردن سزادرا
ئەمڕۆ دووشەممە، رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، كیانوش چراغی، به‌ندكراوی سیاسیی پێشوی كورد و خه‌ڵكی شاری دێلوڕان له لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای 13 مانگ و لێدانی 40 قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
رێكخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە له‌م دواییانه‌دا ، كیانوش چراغی، هاوڵاتیی ته‌مه‌ن 45 ساڵی خه‌ڵكی شاری دێلوڕان له لایه‌ن لقی 101ی دادگای تاوانه‌كانی دوی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی ناڕاستییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان" سزای 13 مانگ و 16 ڕۆژ زیندانیكردن، به تۆمه‌تی "بێڕێزی به هێزه‌كانی له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان" سزای لێدانی 40 قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
چراغی پێشتریش له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری دێلوڕان به تۆمه‌تی "كرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی نیشتمانی" سزای دو ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو كه دوای تێپه‌ڕكردنی 14 مانگ له ماوه‌ی سزاكه‌ی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو به ڕاگرتنی سزاكه‌ی به‌شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له به‌ندیخانه‌ی ده‌ڕه‌شاری پارێزگای ئیلام ئازاد كرا.
كیانوش چراغی تا ئێستا چه‌ندینجار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه
