ئێران هەڵبژاردنەکانی عێراق بە "گرنگ" وەسف دەکات؛ ده‌ستوه‌ردان ڕه‌تده‌كاته‌وه
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی عێراق له "کاتێکی چارەنوسساز"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوکات هۆشداریدا لە دەستوەردانی دەرەکی لە پڕۆسەکەدا.
ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌م كاته‌دا وەرچەرخانێکی چارەنوسساز بۆ دیاریکردنی ئایندەی گەلی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن تاران و گەلی عێراق و وڵاتانی بەرپرسیاری ناوچەکە ڕەتدەکرێتەوە و سه‌ركۆنه دەکرێت".
به‌قایی باسی له‌وه‌شكرد، "ئەزمونەکانی ڕابردو دەریانخستوە کە هەمو دەستێوەردانێکی ئەمریکی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا لێکەوتەی نەرێنی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتانە و تەواوی ناوچەکەدا هەبوە".
تاران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، "ئێران هیوادارە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەڕێوەبچێت، بەشێوەیەک بەرەوپێش بچێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات و بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
