ئێران: کراوەین بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەگەر ئەمریکا تاوتوێی لابردنی سزاکان بکات
مهجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئێران ئامادەیە بیر لە ئیمتیازەکان بکاتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا، ئەگەر ئەمریکییەکان ئامادەیی خۆیان نیشان بدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی سزاکان.
مهجید تەختڕەوانچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، لهبارهی دامنوستانهكان لهگهڵ ئهمریكا، ڕایگەیاند، تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، "ئەگەر ئهوان جددی بن، دڵنیام لەسەر ڕێگای ڕێککەوتن دەبین".
ئاماژهی بهوهشكرد، تاران پێشنیاری کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60% کردوە وەک بەڵگەیەک لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ ئیمتیازات و وتی، "ئێمە ئامادەین تاوتوێی ئەو بابەتە و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە بەرنامەکەمان بکەین ئەگەر ئامادەبن باسی سزاکان بکەن"، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە "پیتاندنی سفر لەسەر مێز نەماوە، لانیکەم لە لایەن ئێرانەوە ".
مهجید تەختڕەوانچی وتیشی، "کاتێک لهلایهن ئیسرائیلی و ئەمریکییەکانهوه هێرشكرایه سهرمان، موشەکەکانمان فریای ئێمە كهوتن، کەواتە چۆن قبوڵ بکەین خۆمان بێبەش بکەین لە توانا بەرگرییەکانمان؟".
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئهوهشی، "دەبیستین کە ئەوان ئارەزوی دانوستان دەکەن، بە ئاشکرا لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا لە ڕێگەی عومانەوە وتویانە کە دەیانەوێت ئەم کێشانە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکەن".
مهجید تەختڕەوانچی هۆشداریدا لەوەی "جەنگێکی دیکە بۆ هەموان بە ئازار و خراپ دەبێت، هەموان زیانیان پێدەگات، بەتایبەتی ئەوانەی دەستپێشخەری دەستدرێژییەکە دهكهن، ئەگەر هەست بکەین هەڕەشەیەکی وجودی هەیە، ئەوا بەو پێیە وەڵامی دەدەینەوە".
ئهوهشی خستهڕو، "تەنانەت بیرکردنەوە لە سیناریۆیەکی مەترسیداریش ژیرانە نییە، چونکە هەمو ناوچهكه دهچێته ناو ئاژاوەگێڕییەوە".
مهجید تەختڕەوانچی هیوای سەرکەوتنی دەربڕی "لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، هەرچەندە ناتوانین 100% دڵنیابین"، ئاماژەی بەوەکردك ئێران "دەبێت بە وریاییەوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لهناو هێرشنهكرێتهسهری".
