ئێران ھۆشداری دەداتە هەرێم لە ئەگەری چونە ناوەوەی ھێزەکانی حزبەکانی رۆژھەڵات بۆ ناو وڵاتەکەی
ئەنجومەنی بەرگریی ئێران ھۆشداری دەدات کە لە ئەگەری چونە ناوەوەی ھێزەکانی حزبەکانی رۆژھەڵات بۆ ناو ئێران، سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەرایەتی ئێران لە ئەنجومەنی بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاند، "بە دۆستان و برایان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەگەیەنین کە تا ئێستا تەنها بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و گروپە جوداخوازەکان لە هەرێم کراونەتە ئامانج."
وتوشیەتی "بەڵام لە ئەگەری ڕێگدان بە بەردەوامیی مانەوە، پیلانگێڕی، یان هاتنی ئەم گرووپانە و کەسانی سەربە ئیسرائیل لە ڕێگەی هەرێمەوە بۆ سەر سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی، تەواوی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان وەک پشتێنەی ئەم گرووپانە و ئێسرائیل بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێنە ئامانج."
ئەوەشی خستۆتەڕو "هەروەها پەیوەندییە دۆستانەکان و پشتگیرییە بێدرێغەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕۆژە سەختەکاندا (وەک هێرشی داعش) ڕادەگیرێن."
