ئەردۆغان پێشوازی له ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌كانی سوپای سوریا و گروپه چه‌كداره‌كانی دروزه‌كان دەکات
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوتا سوریه‌كه‌ی، پێشوازی له ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌كانی سوپای سوریا و گروپه چه‌كداره‌كانی دروزه‌كان له باشوری ڕۆژئاوای سوریا كرد و رایگه‌یاند، ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌مو ناوچه‌كه دروستده‌كات و ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نیه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی سوریا كرد له‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكان.
سه‌رۆكی توركیا جه‌ختیكرده‌وه، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا قبوڵكراو نین، "ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌مو ناوچه‌كه دروستده‌كات و توركیاش به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتییه‌كانی بۆ گه‌لی سوریا، هه‌روه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوه".
ئه‌ردۆگان پێشوازیی توركیای ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ دروزه‌كان له سوریا ئه‌نجامدرا.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع سوپاسی سه‌رۆكی توركیای كرد بۆ پاڵپشتیكردنی له پاراستنی یه‌كێتی سیاسی و یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سوریا.
