ئەردۆگان : كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شکستی هێنا له وه‌ستاندنی دڕنده‌ییه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شکستیهێنا له وه‌ستاندنی دڕنده‌ییه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه، كه منداڵان و كۆرپه و به‌ساڵاچوانی برسی كردوه و تا مردن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له دانیشتنی فراوانكراوی لوتكه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی ڕێكخراوی هاوكاریی شه‌نگه‌های كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له شاری تیه‌نجین له چین به‌ڕێوه‌چو رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه جیهانییه‌كان پێویستیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری و فره‌لایه‌نی كاریگه‌ر هه‌یه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه پێویستی به "چاكسازی جددی" هه‌یه، ده‌بێت سه‌كۆی سه‌ره‌كی بێت بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری جیهانی، به تایبه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی كه گه‌لی فه‌ڵه‌ستین توشی بوه.
ئه‌ردۆگان ڕه‌خنه‌ی له نه‌زمی ئێستای جیهانی گرت، كه 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌پێنرابو، به‌هۆی بێتوانایی له كۆتاییهێنان به ململانێكان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێساكان.
سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، "بیربكه‌نه‌وه" له شكستی خۆیان له پێش‌گرتن به كوشتنی زیاتر له 63 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و كۆتاییهێنان به ئازاری خه‌ڵكی بێ‌تاوان كه به‌هۆی برسێتیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئه‌ردۆگان پێزانینی خۆی بۆ "خه‌ڵكی ویژدان" ده‌ربڕی كه ده‌نگی خۆیان بۆ پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه و كه‌رتی ڕۆژئاوا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و وتی، "به‌رپرسیارێتی گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌مو جیهان".
