ئەسەدی: هەژاری و بێ‌کاریمان کەمکردەوە و ملیارەها دۆلارمان لەسەرپێچیکارانی هاوکارییەکان وەرگرتەوە
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا سه‌ركه‌وتوبو له‌دانانی دامه‌زراوه‌یه‌كیه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ده‌شڵێت، "نزیكه‌ی 280 ملیار دیناریان وه‌رگرته‌وه".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند، "ژماره‌ی سودمه‌ندانی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یشته 7.6 ملیۆن كه‌س، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌ژاری له 22.5% بۆ 17.5% كه‌مكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێكاری له 16.5% بۆ 13.5% كه‌مكراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌ته‌كه زیاتر له 380 هه‌زار خێزانی ئاشكراكردوه كه سه‌رپێچییان له هاوكارییه‌كان كردوه، له ماوه‌ی ساڵی 2024دا نزیكه‌ی 280 ملیار دیناریان وه‌رگرته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌ته‌كه له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌دواداچونی هه‌ژاران و ئاشكراكردنی سه‌رپێچیكاران، له هه‌مانكاتدا به‌رده‌وام ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی سودمه‌نده تواناداره‌كان بۆ هه‌لیكار له كه‌رتی ناوخۆ، داد، په‌روه‌رده و تایبه‌ت".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ڕوماڵی دارایی له ئێستادا ڕێگه به زیادكردنی یارمه‌تییه‌كان نادات، به‌ڵام پارێزراوه، وه‌زاره‌ت كارده‌كات بۆ فراوانكردنی ڕوماڵكردنه‌كه له‌ڕێگه‌ی پاره وه‌رگیراوه‌كانه‌وه".
