ئەلۆنسۆ بۆ مۆندیالی یانەکان سەرکردایەتی ریاڵ مەدرید دەکات
ئەلۆنسۆ بۆ مۆندیالی یانەکان سەرکردایەتی ریاڵ مەدرید دەکات و چەندین داواکاریی لە یانەکە هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کادینا سێر، چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانیڕاهێنەری ئێستای بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە مۆندیالی یانەکانی ئەمساڵدا کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەشکردووە، ئەنچیلۆتی تا کۆتایی ئەم وەرزە وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەنجامی یاریی کلاسیکۆ، بە هەر ئەنجامێک ئەنچیلۆتی تا کۆتایی ئەم وەرزە وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە.
کادینا سێر دەڵێت؛ کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەمەبەستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل یانە مەدریدیەکە جێدەهێڵێت و ئەلۆنسۆ دەبێتە جێگرەوە و لە مۆندیالی یانەکان سەرکردایەتی ریاڵ مەدرید دەکات وەک یەکەم تاقیکردنەوە.
باس لەوەش دەکات، ئەلۆنسۆ هیوادارە لە هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ، ئارنۆڵد و سالیبا و تیۆ هێرناندیز واژۆ بکات، هەروەها پێی باشە ئاردا گولەر بکات بە یاریزانی سەرەکی پێکهاتەکەی.
