ئەمریكا ... لە بودجەی (2026)دا هاوكاری هەسەدەو سوپای سوریای ئازاد تەرخانكراوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، رایگەیاند ، لە بودجەی ساڵی (2026) بڕی (١٣٠) ملیۆن دۆلاری تەرخانکراوە بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە پەیوەندیدارەکانی لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد.
پنتاگۆن، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمریکا پابەندە بە بەدیهێنانی شکستی هەمیشەیی داعش لەڕێگەی پشتیوانیکردنی هێزە هاوبەشە متمانەپێکراوەکان، بۆ پاراستنی فشارە بەردەوامەکان لەسەر ئەو رێکخراوە.
جەختیشكردووە لە بەردەوامبونی ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموكرات، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و سوپای سوریای ئازاد، کە لە سێگۆشەی سنوری نێوان سوریا و ئوردن و عێراق جێگیرن، ئامانجی ئەم پشتیوانییەش بەرپەرچدانەوەی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکە و رێگریکردنە لە سەرلەنوێ بڵاوبونەوەی.
ئەو بودجەیەی ئەمریكا بۆ ساڵی دارایی (٢٠٢٦) بۆ هاوكاریكردنی هێزە هاوپەیمانەكانی لە سوریا دیاریكردووە، نزیکەی (١٣٠) ملیۆن دۆلارە، کە بڕێك کەمترە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.
