ئەمریکا...به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
میدیاكانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له باشوری واشنتن دی‌سی كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربو.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی له نزیك واشنتن دی سی هه‌ژاندوه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانی به ماڵه‌كانی نزیك گه‌یاندوه.
به‌پێی ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاندوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه هه‌ندێك ماڵ مه‌ترسی ڕوخانیان له‌سه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌یان له نزیكبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان گرتوه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له شه‌قامی 23ی باشور له ناوچه‌ی ئارلینگتۆن له ویلایه‌تی ڤێرجینیا ڕویدا، به‌هۆی بارهه‌ڵگرێكی ڕه‌شی مێرسیدس-بێنز سپرینته‌ره‌وه بوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه بارهه‌ڵگره‌كانی مێرسیدس له‌مجۆره بته‌قنه‌وه، پێشتر 11 ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگری مێرسیدس-بێنز سپرینته‌ر به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ڕویداوه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری كۆتایی ته‌قینه‌وه‌كه نادیاره و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
