ئەمیری قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا رێككەوتنی ئابووری و بازرگانی واژۆ دەکەن
ئەمیری قەتەر لە دەوحە پێشوازی لە سەرۆکی ئەمریکا كرد و رێككەوتنی ئابووری و بازرگانیان واژۆكرد و دوای رێککەوتنەکە ترەمپ وتی، هێڵی ئاسمانی قەتەریی داوای كڕینی زیاتر لە ١٦٠ فڕۆكەی لە كۆمپانیای بۆینگ كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر لە دەوحە پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا كرد، دوای رێککەوتنە بازرگانی و ئابوورییەکەیان ترەمپ دەڵێت، قەتەر چەكی زۆریان لێدەكڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی ئێران و ئۆكرانیا و پرسە بازرگانییەكانیشان تاوتوێ كرد.
باسی لەوەشکرد، قەتەر گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ بۆینگ كردووە، كە بەهاكەی ٢٠٠ ملیار دۆلارە و
گەورەترین خواستە لە مێژووی كۆمپانیاكەدا.
لای خۆشیەوە كۆشكی سپی رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی ئاڵوگۆڕی ئابووری، ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا بەبەهای زیاتر لە ١.٢ تریلیۆن دۆلار رێككەوتنی لەگەڵ قەتەر واژۆكردوە.
لای خۆشیەوە، ئەمیری قەتەر وتی، لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا زۆر چوونەتە پێشەوە و كۆبوونەوەیەكی باشیان لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە.
