ئەمینداری گشتی حیزبوڵلا: داماڵینی چەک هەنگاوێکە خزمەت بە ئیسرائیل دەکات
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتی کردەوە کە داوای داماڵینی چەک لە حیزبەکە هەڵەیەکی گەورەیە و ئاماژەیە بۆ خزمەت بە بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
قاسم لە وتارێکدا وتی: ئێمە دەمانەوێت سوپای لوبنان پڕچەک بکرێت بۆ پاراستنی ئاسایش و گەیشتن بە سەروەری لە بەرامبەر دوژمنی ئیسرائیلی‌دا.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵلا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە شەڕمان ناوێت،و بەدوایدا ناگەڕێین، بەڵام ڕادەست نابین و ئامادەین بەرگری لە خۆمان بکەین لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک.
پێشووتریش جۆزێف عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان دوپاتیكرده‌وه كه به‌یروت بڕیاریداوه به‌رده‌وام بێت له جێگیركردنی هێزه چه‌كداره‌كانی تا سنوره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی باشور و داواشی له ئه‌مریكا كرد، فشاره‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێبكات به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ده‌ستدرێژیه‌كانی بۆسه‌ر به‌یروت.
ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كه له (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024ه‌وه واژۆكرا، له كاتێكدا سوپای لوبنان ته‌واوبونی قۆناغی یه‌كه‌می پلانی چه‌كداماڵینی "حزبوڵا"ی لوبنانی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای گومانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به "گونجاوی ئه‌م هه‌نگاوانه".
له (تشرینی دوه‌م/11)ی ساڵی 2025دا جۆزێف عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆی ئاراسته‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی باشور، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری نیشتمانی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان.
