ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و ڕۆژی کۆتاییان هەردێ
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و ڕۆژی کۆتاییان هەردێ.
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو سەرکۆنەی شەڕ و پێکدادانی غەزەی کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، “خۆزگە زاڵمان ئەیانزانی کە ستەمیان تا سەر نابێ و ڕۆژی کۆتاییان هەردێ، خۆزگە ئیمانداران دڵنیائەبوون لەو ڕاستیەی کە ڕۆژی سەرکەوتنیان هەر دێ، خۆزگە فەلەستینیە چەوساوەکان لەکاتی سەرکەوتندا سنوری یاسای شەرعی جەنگیان نەئەبەزاند و مافی کوژراو و دیلیان پێشێل نەئەکرد، خۆزگە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حسابی ئەوەیان ئەکرد کە فشاری ستەمی حەفتا ساڵەی داگیرکاری و کوشتارو گەمارۆی زایۆنیزمەکان لە تەقینەوەیەکی وەک ئەمرۆدا زۆر چاوەڕوان نەکراو نیە، خۆزگە ئەوانەی داکۆکی لە ئاشتی ئەکەن و دژی جەنگن، لەبیری ئەوەدا بونایە کە ئاشتی لەکاتی ستەمکاریدا زیللەت و نەشیاوە، ئاشتی لە زەمینەی دادگەری و ئازادی یەکسانکاریدا بەجێیە و بەرهەمدارە”.
