ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كۆبۆوە
ئێوارەی ئەمرۆ دوو شهممه بهرواری 4/12/2023 سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بەغدا سەردانی رەشید عەززاوی ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی یەکگرتوو لە دیدارێكدا هەردوولا بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیان تاوتوێكرد و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەندیش تەئكیدی لێكرایەوە، هەروەها پێشهاتەكانی ناوچەكە و دەسدرێژیەكانی قەواری زایۆنی بۆ سەر غەززەیان ئیدانە كرد و بەتایبەت شەهیدكردنی منداڵ و ئافرەت و پیاوانی بەتەمەن، وە ئەم جۆرە لە داگیركردنە ئاستی میصداقیەتی لایەنەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەرخست.
لەكۆتایی دیدارەكەدا پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو حزب و بەردەوامی دان بەم پەیوەندیە تەئكیدی لێكرایەوە.
