ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبوونەوە
لە درێژەی دیدار و سەردانەكانیدا لە شاری بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 7/12/2023 سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی دادوەر فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی ئەمینداری یەکگرتوو له دیدارهكهدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا و گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهات و رووداوەكان كرد.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو گرنگی رۆڵی ئەنجومەنی دادوەری لە ساغكردنەوەی گرفتەكان و چارەسەری كێشەكان بە ئاراستەی بەرژەوەندی و دابینكردنی مافەكانی هاوڵاتیان بەرزنرخاند، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر سەروەری یاسا و سەربەخۆی دادگاكان و راچاوكردنی مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان .
لەبەرانبەردا سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربری و دڵنیایی دا كە بەیەك چاو سەیری هەمووان دەكەین و بە پێی یاسا بڕیارەكان دەردەچن ..
