ئەمینداری یەکگرتوو: پارتی ویەکێتی هەر كەسێكیان ناردوەتە بەغداد كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی و بەرژەوەندی حزبی كردوە
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی رایگەیاند، یەكێتی و پارتی بەو هەمو پۆستە باڵایانەوە كە لە بەغداد هەیان بوە، نەیان توانیوە كێشە و گرفتە سەرەكیەكانی میللەتەكەمان چارەسەر بكەن و هەر كەسێكیان ناردوەتە بەغداد وەك میوان بوەو كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی و بەرژەوەندی حزبی كردوە.
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمڕۆ شەممە لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەی لە قەزای چەمچەمال ڕایگەیاند، یەكێتی و پارتی بەو هەمو پۆستە باڵایانەوە كە لە بەغداد هەیان بوە، نەیان توانیوە كێشە و گرفتە سەرەكیەكانی میللەتەكەمان چارەسەر بكەن و خزمەتی پێویست بەهاوڵاتیانی هەرێم بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر كەسێكیان ناردوەتە بەغداد وەك میوان بوەو كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی و بەرژەوەندی حزبی كردوە، بەڵام یەكگرتو خەڵكانی دڵسۆزو دەستپاك و ڕاستگۆو بوێری ناردوەتە بەغدا و لەگەڵ كەمی ژمارە خزمەتێكی زۆریان بە خەڵك و خاكی كوردستان كردوە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتو جەختیشیكردەوە، وەك چۆن لە ڕابردودا و لەقۆناغە هەستیارو چارەنوسسازەكاندا داكۆكیكاری مافی سەرەكی خەڵك و خاك بون، لە داهاتوشدا بەزیادەوە بەردەوام دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش شەرم ناكەین و لەسەر هەمو ئاستەكان داوای پشتگیری لە هاوڵاتیان دەكەین.
ئەوەشیخستەڕو، جارێكی دیكەش جەخت دەكەینەوە كە ئاڕاستەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن ئەگەر دەستكاری شەخسەكانیش نەكرێت بەدڵنیاییەوە دەستكاری حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت و بەئەگەری زۆرەوە عێراقیش بەدەر نابێت لێی، سەرەڕایی هەوڵەكانی تری دوا هەوڵی بەرپرسانی عێراق بۆ خۆبەدور گرتن لەكردەی سەربازی پرۆسەی هەڵبژاردنە كە زلهێزانی جیهان و ناوچەكەش چاوەڕوانی ئەنجامەكەی دەكەن.
