ئەنجومەنی باڵای دادوەری چاودێری وتاری کاندیدەکان دەکات
ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، چاودێری وتاری کاندیدەکان دەکات و هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو کەسانە دەکات کە سەرپێچی دەکەن.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەم دواییانەدا تێبینی كراوە كە هەندێك لە كاندیدەكان لە بۆنە و گردبوونەوەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەركەوتوون، بە بەكارهێنانی زمانێكی قابیلی قبوڵنەكراو كە سووتەمەنی دووبەرەكی لە نێوان خەڵكی هەمان وڵاتدا دروست دەكات، یان سوكایەتی بە كاندیدەكانی دیكە دەكات لە دەرەوەی چوارچێوەی كێبڕكێی هەڵبژاردن، جا بە ئەنقەست بێت یان بەبێ مەبەست.
ئەنجومەنەكە ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ڕەفتارە پێچەوانەی دەستوور و یاسا و ڕێسا كارپێكراوەكانە و هۆشیداریشیدا لە ئەگەری بێبەشكردنی یاسایییان لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا، و داواشی لە هەموو كاندیدەكان بە تاك و لایەنەكان كرد، خۆیان لەو جۆرە وتار و لێدوانانە بەدوور بگرن، كە بە وردی چاودێری دەكرێن، و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە ئەو لێدوانانە دەدەكەن.
