ئەنجومەنی دادوەری وردەکاریی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی سوری ڕوون دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بڵاوکردنەوەی بڕیاری سزای لەسێدارەدانی دژ بە تۆمەتبارێکی سووری بەهۆی ستایشکردنی سەرۆکی سووریاوە ڕەتکردەوە، جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی نەجەفەوە دەرچووە، پەیوەندی بە ستایشکردنی تیرۆریست ئەبوبەکر بەغدادییەوە هەیە و هاندانی کوشتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی.
لە راگهیەندراوێك کە لەلایەن فهرمانگای ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە و دەست موتەڵع کەوتووه هاتووە: "هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی بڕیاری حوکمێکی دەرچوو لە دادگای تاوانەکانی نەجەفیان بڵاوکردووەتەوە کە سزای لەسێدارەدانی تێدایە دژ بە تاوانبارێک کە ڕەگەزنامەی سووری هەڵگرتووە، بەو پێیەی گوایە بە تۆمەتی (بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بۆ ستایشکردنی سەرۆکی ئێستای سووریا و بوونی کەرەستەی پەیوەست بە سوپای ئازاد لە مۆبایلەکەیدا) دەستگیرکراوە".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم زانیارییانە هەڵەن، چونکە ئەو بڕیارەی کە لە دژی تۆمەتبارەکە دەرچووە بەهۆی تاوانی داننان بە ستایشکردنی تیرۆریستی نەفرەت لێکراو ئەبوبەکر بەغدادی، هەروەها ستایشکردن و هاندانی کوشتنی ئەندامانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەی تڕمیە، ئەمەش بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی پەیوەندیدار بەو بابەتە لە ڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".
لە درێژهی راگهیندراوهكهدا هاتووە: "هەروەها داوای لە کەسەکان کردووە بچنە ناو چەتەکانی داعشی تیرۆریستییەوە، جگە لەوەی ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا وێنەی ئیمام عەلی (سهلامی خوای لهسهر بێت) دەسووتێنێت، کە ئامانج لێی دروستکردنی پشێوی و فیتنە بووە لەناو کۆمەڵگایەکی یەکگرتوودا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم بڕیارە کۆتایی نەهاتووە و لەلایەن دادگای تەمیزی ئیتیحادییەوە وردبینی تێدا دەکرێت کاتێک دۆسیەی داواکە دەگاتە دادگای تەمیز، چونکە حوکمەکە خۆکاریانە شایەنی تەمیزکردنەوەیە".
