ئەوقافی سلێمانی لیژنەیەکی تایبەتمەند لهبارهی مامۆستا ئاینییهكهی راپهڕین پێکدەهێنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، لەکاتی وتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، بەھۆی ھەندێك بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروستبوە و بوەتە ھۆی نیگەرانی بەشێکی نوێژخوێنان، "بریارماندا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستی بابەتەکە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ ھەینی لەکاتی وتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەری شاری سلێمانی، بەھۆی ھەندێك بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروستبوە و بوەتە ھۆی نیگەرانی بەشێکی نوێژخوێنان، بەپێی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕێکخستنی گوتاری ئایینی، ھیچ مامۆستایەکی بەڕێزی وتارخوێن نابێت (ڕاستەوخۆ یان نا راستەوخۆ )ھێرش بکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لە کاتی وتار و لەنێو حەرەمی مزگەوتدا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "تێکدانی کەشی وتارو بەشێکی نوێژ خوێنان لەناو وتار بەم شێوازەی لەبڵاوکراوەکاندا تۆمارکراوە، ئارامی مزگەوتەکان تێکدەدات، کە ھیچ کەسێک ئاواتی بۆ ناخوازێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی دهڵێت، "بریارماندا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستی بابەتەکەو لەکۆتایدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەین".
